بە نیگەرانییەکی قوڵەوە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی جەنگی ئێرانی بۆردوومانی هاونیشتیمانیانی سڤیلی کردوو لە ئەنجامدا چەند کەسێک شەهید و برینداربوون.
ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خەڵکی سڤیل و قوتابخانە دەکەنە ئامانج و ئەمەش دژی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤە و پەلاماردانی خەڵکی سڤیل تاوانێکی گەورەیە، جگە لەوەش پێشێلکاری سەروەرییە و لەگەڵ بنەماکانی دۆستایەتی یەک ناگرێتەوە.
ئەم جۆرە لە پەلاماردان چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و سەقامگیری لەم ڕێگەیەوە نایەتە کایەوە، داوا دەکەین ڕێز لە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بگیرێت و لەژێر هیچ پاساوێکدا جارێکی دیکە ئەو دیمەنە تراژیدیانە نەبینینەوە کە ئەمڕۆ بینینمان. [1]