لەمیانەی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەگەڵ ڕێکخەر و بەرپرسانی #بزووتنەوەی گۆڕان#، جێگری سەرۆکی حکومەت، سوور بووە لەسەر گۆڕینی پارێزگاری ئێستای سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەمیانەی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری پۆستە حکومییەکانی سنووری هەردوو پارێزگای #سلێمانی# و #هەڵەبجە#، #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسانی گۆڕانی وتووه سوورە لە گۆڕینی #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگای سلێمانی و دانانی کەسێکی دیکە.
بوار زانیویەتی، له و کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی زۆر بە توندی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان قسەی کردووە، هەرچەندە بەرپرسانی گۆڕان ڕەتیان نەکردۆتەوە بە گۆڕینی پارێزگای سلێمانی، بەڵام بۆ ئه و ئاڵوگۆڕە داواکاری و مەرجی خۆیان هەبووە.
هەربەپێی زانیارییەکان، دواکەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی پەیوەندی بە ناکۆییە ناوخۆییەکانی یەکێتیی و ڕێک نەکەوتنیانە لەسەر دیاریکردنی کەسێک و جێبەجێکردنی مەرجەکانی بزووتنەوەی گۆڕان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,059