ناونیشانی پەڕتووک: با تامی بێدەنگی بکەین
ناوی نووسەر: سارا فەقێ خدر
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەڕتووکە 180 لاپەڕەی نیوئەیفۆڕە، هونەرمەند ئارام عەلی بەرگ و ڕەنجدەر جەبار، دیزاینێکی جوانیان بۆ کردووە. بوار نوورەدینیش سەرپەرشتیی چاپکردنەکەی کردووە.
نەعل
من نەعلی ژنێک بووم
هەنگاوی گورجی ئەو
بردمیە باخچەیەک
بەرلەوەی دانیشێ و پشوو بدا
گوللەیەک بە قەفێک سمێڵەوە
لە زەوی تەختی کرد
لەوساوە
من بوومە نەعلەکەی پەیکەری (دایک) و
هەرچی هات بۆ ناو باخ
من باسی (سنوور)ی بۆ دەکەم
ئەم هۆنراوەیە #04-10-2015# بۆ کچێک بەناوی (سنوور) نووسراوە، کە لە پارکی دایکی شاری سلێمانی تیرۆر کراوە. [1]