قیبلەکەی ژینم ئەڵێم سابڵاخە من ڕووی تێ ئەکەم
حەوزەکەی بۆکانە لای من تازە ئاوی زەمزەمم
وا سەری هێنا دەرێ ڕۆژی من و قەومی زەلیل
وەک بیابان ڕوونە یەکسەر خاکی تاریک و تەمم
بۆ دەوای دەردی دەروون و ئێشی پڕسام و بەسۆم
سێبەری شاهی ---- نەجات و مەرهەمم [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#