ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، لە ڕاپۆرتێکدا هێرشی توند دەکاتە سەر #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و حزبەکەی.
ئاژانسەکە لە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت دوای هێرشی ئێران بۆ سەر پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی، بارزانی و ڕێبەرانی پارتی هەڵوێستی توندیان هەبووە دژی ئێران و هەڵوێستەکانیان جێگای سەرسوڕمان بوون.
ڕاپۆرتەکە پارتی و بارزانی تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ئاستی کردە سەربازیەکانی تورکیا بێ دەنگن و هەندێکجار هاوکاری تورکیاش دەکەن و دژی چەکدارانی قەندیلن، بەڵام لە هەمان کات پشتیوانی و پاڵپشتی ئەو گروپانە دەکەن دژی ئێرانن.
ئاژانسی میهر ئاژانسێکی هەواڵی فەڕمی ئێرانە و بە چەند زمانێک هەواڵ بڵاودەکاتەوە لە ناویاندا کوردی سۆرانی هەیە. [1]