ناو: چیا
نازناو: چیا بەرزنجی
ناوی باوک: محەمەد سەناعەددین
ڕۆژی لەدایکبوون: #28-07-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (چیا محەمەد سەنائەددین عەبدولقەهار جەلال)ە، لە 28-07-1988 لە شاری هەولێر گەرەکی سەیداوە لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی فریشتە و پێشەوا و ناوەندی لە #کەرکووک# و ئامادەیی لە ئازادی کوڕان تەواوکردووە، دەرچووی کۆلیژی هونەرەجوانەکان زانکۆی سەڵاحەددین 2011، کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی لوبنانی- فەرەنسی 2018، لە 18-09-2006 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لەهەمان ساڵ بەشداری کردووە بۆ تۆمار کردنی بەرنامەیەکی تایبەت بە منداڵان بۆ تەلەفزیۆنی ئازادی، نزیکەی (30) بەرهەمی هەیە بە کلیپ و ئاهەنگە موزیکیەکان، لەگەڵ هەریەک لە تیپەکانی (تیپی چالاکی قوتابخانەکان 2006- 2008) (تیپی کۆلیژی هونەرەجوانەکان 2007- 2011) (ئۆرکیسترای کوردستان) (تیپی موزیکی چرا 2008) (تیپی موزیکی هەست 2013- 2015)، لە ئێستا 2022 فێرخوازی ماستەرە لە زانکۆی پۆلەتکنیکی شاری سانت پیتەرس بۆرگی ڕووسیا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 270
Ваше мнение о предмете!