لە شەوی ڕابردوو #02-12-2022# لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر لە نزیک شارۆچکەی #عەنکاوە# هاووڵاتییەکی بەریتانی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا.
پەیامنێرمان ڕاشیگەیاند: هاووڵاتییەکە کارمەندی کۆمپانیاییەکی سکیوریتییە و ناوی (ئاندی تورلییە) لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامەکە، ماتۆڕسکیلێک لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
دوای ڕووداوەکەش شۆفیری ماتۆڕسکیلەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 720