ناونیشانی بابەت: چۆن نینۆکت بەتەندرووستی دەهێڵیتەوە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- نینۆکەکانت وشک بکەرەوە، شێداری ئەبێتە هۆی گەشەی بەکتریا.
2- پاک و خاوێن ڕایبگرە و مەهێڵە شت لە ژێری بمێنێتەوە.
3- لەئاستی گونجاودا بیبڕە زۆر کورت کردنەوەی باش نییە و درێژ کردنیشی ترسی شکان و ئازاردانی بنکی نینۆکەکەی هەیە.
4- شێدارکەرەوە بۆ دەستت بە کاربهێنە.
5- نینۆکی ئەکریلیک و جێڵ بەکارمەهێنە.
6- ماوە ماوە بۆیەی نینۆک ڕابگرە.
7- کەرەستەکانی نینۆککردنەکەت پاک ڕاگرە.
8- گەر نینۆکەکانت لاوازە دەتوانی بایۆتین لە دەرمانخانەکان وەربگری. [1]