ناونیشانی بابەت: پێستت بناسە
بەشی سێیەم - پێستت چیت پێ ئەڵێت لەبارەی تەندرووستیتەوە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
جگە لەو سوودانەی کە باسمان کرد پێستت پێت ئەگەیەنێ یەکێ لە سوودە گرنگەکانی تری ئەوەیە کە ئاڵای سوورت بۆ هەڵئەکات کاتێ لاشەت لە مەترسی تەندرووستیدایە، واتە بە ڕوانینێک لە پێستت ئەکرێ ئاگادار بی لە پێشهاتی خراپ لەبارەی تەندرووستیتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە بزانیت و ئاگات لێی بێ و لەدەستی نەدەیت.
وشکبوونەوەیەکی سادەی پێستت لەوانەیە کێشەیەکی ناوەکی بێت و بیەوێ لێی ئاگادار بیت!
بۆ نموونە سووربونەوە و خورانی پێست ئەکرێ هۆیەکەی کێشەی ڤایرۆسی جگەر یا گورچیلەکان بێ، یاخود کیسی هێلکەدان بێ کاتێ بە هۆی تێکچونی هۆڕمۆناتەوە گۆڕانکاری بەسەر پێستت دا دێت، وەکو زیبکە و مووی زیادە، جگە لەمانە کەمبوونی چالاکی ڕژێنی غوددەت وا دەکات پێستت وشک و نائاسایی و خراپ دەرکەوێ.
شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە پێستت ئاگادارت ئەکاتەوە لێی! بەوەی لەوانەیە پەڵە درووست ببێ یاخود هەستی کەمبێتەوە و توانای چاکبوونەوەی برینی کەمببێتەوە.
گۆڕانی نینۆک و ڕەنگی قژ ئەکرێ مانای کەمبوونی ڤیتامینێکی گرنگ بێت لە لاشەت.
هەنێ نەخۆشی گورچیلە بە نیشانەیەک لە پێستتدا دەس پێ ئەکات.
کەواتە پێستت ئەتوانێ زۆر شتت پێ بلێ لەسەر تەندرووستیت.
هەر گۆڕانێکی نائاساییت بینی لە هەموو پێستتدا خێرا سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە چونکە چارەسەری زوو ئاسانترە لە دوایی. [1]