گرنگی شێدارکەرەوە بۆ تەندرووستی پێستت
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ بەدەستهێنانی درەوشانەوە و پێستێکی تەندرووست ئەوەیە کە دڵنیابیت لەوەی پێستت بەشێوەیەکی کاریگەر شێدارە و تێرئاو (hydrate) بووە.
جیاوازی هەیە لەنێوان شێیارکەرەوە (mosturizer) و
تێرئاوبوون (Hydration).
هایدرانت ئیشی زیادکردنی ئاو - بۆ ناو پێست.
بەڵام شێیارکەرەوە پێست بە شێیاری ئەیهێڵێتەوە ڕێگری لە لەدەستدانی ئاوی لەش ئەکات.
کەواتە هەمیشە بیرت بێت کە هایدرەشن پێویستە پێش شێیارکەرەوە بەکاربهێنرێت.
&
$ئامۆژگاری$
چ جۆرێکی شێدارکەرەوە هەڵئەبژێری، چۆنیش بەکاری دێنی؟دوو خاڵی گرنگن کە ئەبێت ئاگاداریبیت.
شێدارکەرەوە بەکاربێنە کاتێک پێستت هێشتا کەمێک شێداربووە دوای حەمام یان شتنی پێستت.
خۆت بەدوور بگرە لە ئاوی گەرم بۆ حەمام و لەکاتی شوشتنی دەموچاوت.
بە خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لە ڕۆژێکدا پێستت بە تێرئاوی بهێڵەرەوە.
بەکارهێنانی شێدارکەرەوەت لە شەو بیرنەچێ، یان دانەیەکی بچووک لەسەر مێزەکەت بە درێژایی ڕۆژ بهێڵەوە بەلایەنی کەمەوە دوو جار لە ڕۆژێکدا.
سیڕەمێکی پارێزگاری بۆ دەم و چاو زیاد بکە لەژێر شێکەرەوە زیاتر بەرگە ئەگرێ. [1]