ناونیشانی بابەت: چۆن گەرمای هاوین کارئەکاتە پێست؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
وەرزی هاوین خەریکە دێت، و گەرماکەی کاریگەری نەرێنی و خراپ لەسەر پێستت درووست ئەکات هەر لە درووست بوونی پەڵە و زیپکەوە تا سووتان و چرچبوونی بۆیە پێویست ئەکات پارێزگاری لە تەندرووستی پێستت بکەیت لە تیشک و گەرمای خۆر.
$چۆن هاوین کار لە پێستت ئەکات؟$
1- درووستبوونی زیپکە:
کەش و هەوا گەرم دەبێت و ڕادەی شێ زیادەکات..
چەوریە ڕژێنەکان دەسبە دەردانی چەوری دەکەن کە لەسەر پێست کەڵەکە دەبێ و کونیلەکانی پێست ئەگرن و بەکتریا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیپکە و خاڵی ڕەش.
2- درووست بوونی پەڵە و خاڵ:
کاتێک پێستت بەر تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر ئەکەوێ، درووست بوونی میلانین لە پێستتدا زۆر ئەبێ بۆ ئەوەی بتپارێزێ لەتێکشکان و مردنی خانەکان، بەڵام زۆر وەستان و مانەوە لە بەر خۆردا ئەبێتە هۆی زیادبوونی میلانین کە بەشێوەی پەڵە و خاڵ لە سەر پێستت دەردەکەوێ و پێستت ناشیرین ئەکات.
3- سووتانی پێست:
ئەوانەی کە پێستیان ناسک و سپییە یاخود لەبەر خۆردا مەلەدەکەن زیاتر ئەگەری سووتانی پێستیان هەیە و ئەبێ زیاتر ئاگایان لە پێستیان بێت.
4- وشکبوونەوەی پێستت:
گەرما ئەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاوێکی زۆر لە ڕێی عارەقکردنەوەوە کە ڕەنگە ببێتە هۆی وشکبونەوە و هەستیاربوونی پێستت.
5- هەستیاربوون بە تیشکی خۆر (لە هەندێ کەسدا).
6- خورانی پێست لە کەسی مەلەواندا:
بە هۆی چەند پاراسایتێکەوە کە ئەبێتە هۆی خوران و سوربونەوەی پێست. [1]