ناونیشانی بابەت: ڕۆتینی ڕۆژانە بۆ پارێزگاری کردن لە پێستی ڕووخسار
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پێست یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە و گەورەترینیانە، جوانی پێستیش ڕاستەوانەیە لەگەڵ باری دەروونی ومتمانە بەخۆبوون.
بۆ ئەوەی پێشوەخت ڕێگە لە تێکچوونەکانی پێست (وەکو چرچ و لۆچی، پەڵە، وشکبوون، دەرکەوتنی زیپکە.......) بگریت، گرنگە ڕۆژانە ئەم کردارانە جێبەجێبکەیت:
1- شتنی دەموو چاوت ڕۆژی دووجار، بەیانی و شەوان پێش نووستن، خانمانیش پێش شوشتن پێویستە مەکیاژ بە ڕووخساریانەوە لابەرن.
2- دوای شوشتن پاک کەرەوە بەکاربهێنە(تۆنەر)، دواتریش شێدارکەرەوە.
3- تۆنەر یارمەتی لابردنی چڵک و پیسی و چەوری نەخوازراوی ڕوخساردەدات،
4- شێدارکەرەوە بە پێی جۆری پێستت بەکاربهێنە (وشک، چەور، تێکەڵ، هەستیار)
5- دژەخۆر لەبیرمەکە بەڕۆژ، زستان بێت یان هاوین، لە ژوورەوە بیت یان لەدەرەوەی ماڵ. [1]