چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاساییشی ناو شاری #دهۆک# و کارمەندێکی ئاساییشی کوشتووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
ئەو کارمەندەی ئاساییشی دهۆک کە لەو هێرشە چەکدارییەدا کوژرا ناوی ”ئازاد ئیبراهیم”ە و بە (ئەبو پەیمۆ) ناسراوە و خەڵکی گوندی بێسفکییە.
ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لەنێو شاری دهۆک بڵاوەیان پێکراوە و ئەو چەکدارەشی هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئاساییش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو چەکدارەی هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک، هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب بووە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 425