تێڵای تاشراو وەستای نەدیو
کەوای دووراو خەیات نەدییو
مەبەست لە مار و کاژی مارە، تێڵای تاشراو، مەبەست لە مارە لەو کاتەدا کە کاژ فڕێدەدا، لووس و جوانە بە تێلا چووێنراوە (مار کە نێچیر دەخوا و قەبارەی گەورە دەبێ، لە پێستی خۆیدا جێی نابێتەوە و ئەو پێستە فڕێدەدا کە هەیەتی لە کوردەواردا پێی دەوترێ کاژی مار) کەوای دووراو وەستای نەدیو، دیسان مەبەستی کاژی مارە کە بە کەوا چووێنراوە. وەڵام (مار و کاژی مار) .[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 326