ناو: مەیار
نازناو: مەیار عەفرینی
ساڵی لەدایکبوون: #2010#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #عەفرین# ی ڕۆژاوای کوردستان
شوێنی نیشتەجێبوون:شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مناڵێکی تەمەن 12 ساڵانی شاری ئەفرینە، بەهۆی داگیرکاری شارەکەی لەلایەن سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکەوە، لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەبوون و لە شاری سلێمانی نیشتەجێن. وازی لە خوێندن هێناوە و سەرقاڵی ئاوفرۆشتن بووە، بۆ ئەوەی هاوکاری خانەوادەکەی بکات. ڕۆژی #23-12-2022# پەیامنێرێکی کەناڵی پۆلەتیک پرێس چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئەنجامدا لەکاتی کارکردندا، بە وتەجوانەکانی پەیامنێرەکە و سەرجەم بینەرانی سەرسام کرد، وتەکانی و ڤیدیۆی چاوپێکەوتنەکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنییەوە و دەیان نووسەر و ڕووناکبیر و سەرمایەدار و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش د. #ئالان حەمەسەعید# هاتنەسەر هێڵ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی و گەڕانەوەی بۆ خوێندنگە. بەجۆرێک سەرمایەدارێک بەڵێنی دابینی کردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانە و نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان و دابینکردنی کرێی خانووەکەیانی دا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 934