بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ئەو دەزگایە دەکات و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازێت.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگاکە پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە دوو دەیەی ڕابردوودا کوردسات کەناڵێکی سەنگینی ناو ماڵەکان بووە و نموونەیەکی جوان و درەوشاوەی ناو میدیای کوردی بووە.
هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان بەرەوپێشچوونی زیاتر و گۆڕانکاری گەورەتر بە خۆتانەوە ببینن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین. [1]
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1ی کانوونی دووەمی 2023