ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت لەبیرە
لە هەموو تەیران تەیرێک بە شیرە
ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت بەگیرە
لە هەموو تەیران تەیرێک بە شیرە
ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت لەبیرە
لە هەموو تەیران کیهە بە شیرە
مەبەست لە شەمشەمەکوێرەیە، (شەمشەمەکوێرە: باڵندەیەکی شەوگەڕی شیردەرە، بەڕۆژ توانای بینینی نییە، بەشەو لە وڵاتی کوردەواردا دەردەکەوێ) ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت لەبیرە، مەتەڵساز پرسیاری مەتەڵ ئاڕاستەی گوێگر دەکات و دەڵێت: بۆ زانینی مەتەڵ بە ئەقڵ بیربکەرەوە، لە هەموو تەیران تەیرێک بە شیرە، (تەیر: باڵندە) مەبەست لە شەمشەمەکوێرەیە. وەڵام (شەمشەمەکوێرە) . [1]