$وێرانەیی و شەڕی بەردەوام، دوو سیاسەتی ستراتیجی ئەمریکان$
#ئیدریس مستەفا#
زۆرێک لە ئێمە و مانان و میدیای ڕۆژاوایی وانیشانی دەدەن کە ئەمریکا لە ئەفغانستان فەشەلی هێنا هەروەک چۆن لە ئێڕاق هێنای. لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە ئەمریکا بۆ هەر ناوچەیەک چووبێت ئەو شوێنە جگە لە داڕمانی ئابووری و شارستانی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنیەت هیچ شتێکی تری بەخۆوە نەدیوە، بەڵێ هیچ شتێک. دیموکراسی و هەڵبژاردن و سیستەمی پەڕڵەمانی لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی بەڵقان و وڵاتانی بەڵتیق و هەموو ئەو ناوچانەی کە پێشووتر نفوزی یەکێتی سۆڤیەتی بوون جگە لە ڕێگایەک بۆ وێرانکردنی ئەو وڵات و ناوچانە هیچ شتێکی تر نیە.
چونکە:
1) ستراتیجیەتی ئەمریکا وێرانکردنی ئەو وڵات و ناوچانەیە نەک ئاوەدانی و پێشکەوتن بۆیە بە هیچ شێوەیەک نەدۆڕاوە و براوەیە. چونکە؛
2) شەڕی بەردەوام سیاسەتی ستراتیجی ئەمریکایە بۆ ئەو وڵات و ناوچانە جا ئەو شەڕە چ خۆی یان بەوانی دی یاخود لە ناوئەوانی تردا درووستی بکات. حاڵەتی شەڕی درێژماوە لە قازانجی ئەمریکا نیە. ئەفغانستان نموونەیەکە کە بەهۆیەوە پاککردنەوەی سەدان و هەزاران ملیۆن دۆلاری باج نەدراو لە ناوخۆی ئەمریکا و قاجاخچێتی بەناو بزنسی سەربازی لە خەرجی سوپا و بنکە سەربازیە ئەمریکیەکان و خۆدزینەوە لە خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی ئەمریکی ئەو سیاسەتە پیس و شاراوانەن کە ئەمریکا لە دوو سێ دەیەی ڕابردوودا پیادەی کردووە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا. [1]