#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# قەرەبووی ئەو هاووڵاتییە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە #ڕانیە# سوتابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە #03-01-2023# گەنجێکی دانیشتووی شارۆچکەی ڕانیە بە ناوی (کەیوان محەمەد) تەمەن 23 ساڵ، لە بەردەم ماڵەکەیدا ئۆتۆمبێلەکەی کە بەکارتۆن کۆکردنەوە کڕیبووی بەهۆی کێشە لە (فیوڵ پەمپ) پەمپی بانزینەکەیدا گڕی گرت و سووتا.
لەبەرانبەردا سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا هەر سبەینێ چوارشەممە 4 ی 1 ی 2023 ئۆتۆمبێلێک لەوەی خۆی باشتر بۆی بکڕدرێتەوە تا درێژە بە کار و کاسبی خۆی بدات هاوکات پەیوەندی بە خانەوادەی ناوبراوەوە کرا و سبەینێ دێنە #سلێمانی# و قەرەبوو دەکرێنەوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 669
Ваше мнение о предмете!