#عەباس فەتاح# جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت:
- بەگوێرەی دواین زانیاری لە ئێستادا حکومەت سیڤی وەزیرە نوێیەکانی ئاڕاستەی پەڕڵەمان کردووە بۆیە لە ئێستادا هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەی پەڕڵەمان.
- ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە ئەوا لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەڕڵەمان بۆ متمانەدان بە وەزیرەکانی یەکێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە هەریەکە لە وەزیری (پێشمەرگە، ئەوقاف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری #بەغدا#) بەڵام تا ئێستا دیار نییە پارتی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دیاری دەکات یاخود نا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 505