ئێران بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دێتە سەر خەت و پشتگیری هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە دەکات.
ئێرانییەکان لە ڕێگەی پەیامێکەوە، کە ئاڕاستەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتیان کردووە، جەختیانکردووەتەوە لەگەڵ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوو حیزبن.
ئێرانییەکان لە پەیامەکەیاندا، پشتگیری خۆیان بۆ هەوڵەکانی #نێچیرڤان بارزانی# جێگری سەرۆکی پارتی و #بافڵ تاڵەبانی# دووپاتکردووەتەوە.
جگە لە ئێرانییەکان، هاوپەیمانانیش لەگەڵ چارەسەری ئەو کێشانەن و داوایان لە بەرپرسانی هەردوو حیزب کردووە، کە بەزوویی کۆبوونەوە بکەن و چارەسەری کێشەکانیان بکەن. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,050
Ваше мнение о предмете!