ناونیشانی بابەت: کاریگەری هێدفۆن چییە لەسەر پێست؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
زۆر جار چارەخوازە بەڕێزەکانمان گلەیی ئەوە ئەکەن کە بە هۆکاری نادیار زۆرجار تووشی زیپکە و پەڵەی سوور و هەوکردنی پێست ئەبن.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بریتییە لە
بەکارهێنانی بەردەوامی هێدفۆن (سەماعە).
هێدفۆن یاخود سەماعەی گوێ مۆڵگەیەکی زۆر گونجاو و لەبارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریاکان کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ پێست و تووشی کێشە تەندرووستییەکانی پێستمان دەکات.
بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ ئەو بەڕێزانەی کە بەردەوام هێدفۆن بەکاردەهێنن ئەوەیە کە ڕۆژانە پاکی بکەنەوە تاکو بەدوور بن لەو کێشانەی کە دووچاری پێست دەبنەوە. [1]