$بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی #کوردستان#$
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە سەربە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە و تایبەتە بە بواری و شوێنەوار و کەلەپوور.
لە نموونە چالاکییەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دەتوانین ئاماژە بە:
چاودێری گشتی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان و کنە و پشکنینە شوێنەوارییەکان و ڕێکخستنی گرێبەست لەگەڵ تیم و زانکۆ بیانییەکان بۆ کنە و پشکنین، هەروەها ئەنجامدانی کاری ڕوپێوی شوێنە شوێنەوارییەکان، نۆژەنکردنەوەی شوێنە شوێنەواری و کەلەپوورییەکان و هەروەها چاودێری کار و چالاکییەکانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی #سلێمان#، #هەولێر#، #سۆران#، #زاخۆ#، #دهۆک#، #گەرمیان# و #کفری#یە.
لە ئێستادا (ساڵی 2023) #کەیفی مستەفا #، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستانە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,166