#یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لەبارەى دەرەنجامى سەردانەکەى برێت مەکگۆرک و کۆبوونەوەى چاوەڕاونکراوەکەى پارتى کۆدەبێتەوە.
وابڕیارە ڕۆژى یەکشەممە، #22-01-2023# مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان، دواى گەڕانەوەى #بافڵ تاڵەبانى#، سەرۆکى حزبەکەیان لە #بەغدا# لەبارەى دەرەنجامى سەردانەکەى برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا و دەستپێشخەرى پارتى بۆ ئەنجامدانى کۆبووبوونەوەى هەردوولا کۆببێتەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا جگە لە هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکانى ئەمەریکا سەرۆکى لیژنەى دانووستاندنى یەکێتیى لەگەڵ پارتى و بەرنامەى کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەى پارتیش تاوتوێ دەکرێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 501