با ئاو بتبا، لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە.
نامەرد: بە کەسێک دەوترێ کە ناپیاو یان نامرۆڤ بێت. (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: لە ژیاندا گەر کەسێک تووشی گەورەترین ناهەمواری ببێت، ناگونجێت پەنا بۆ ناپیاوێک بەرێ بۆ کۆمەک و هاوکاریی. واتە: لە ژیاندا بۆ پێویستی مەچۆ دەرگای نامەرد. لەم بارەیەوە پێشوان بە جۆرێکی تر ئەم پەندە دەڵێن: ئاو بتبا بەسەر پردنی نامەردا مەڕۆ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 851