#سۆما خالید#، پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن، لەسەر سکاڵایەکی نەخۆشخانەی شار لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە پێنج ڕۆژ تەوقیفکراوە.
ڕۆژی #13-11-2022#، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕەخنەی لە نەخۆشخانەی شاری #سلێمانی# گرتووە، ئەمڕۆ بانگی بەردەم دادوەرکراوە، بە تۆمەتی ئەوەی ناحەقی بەرانبەر کەرتی تەندرووستی سلێمانی و وەزارەتی تەندرووستی کردووە، دادوەر وتەی لێوەرگرتووە.
دادوەر بڕیاریداوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر تەوقیفی بکات، لەو کاتەدا سۆما خالید خۆی ناساندووە کە ئەو ڕۆژنامەنووسە، بەڵام دادوەر 24 کاتژمێرەکەی زیاد کردووە و کردوویەتی بە پێنج ڕۆژ. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 472