بە خانمانە ئەیکەن، بە کارەکەرانە ئەیڕێژن.
خانمی ماڵ دڵی بە ماڵی خۆی ئەسووتێ چونکە پێوەی ماندووبووە و دەزانێت چۆنی پەیداکردووە، بۆیە دەست پێوەدەگرێ و ماڵەکەی دەپارێزێت بەڵام کارەکەر وانییە، دەکات و دەخوات و دەڕژێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بە چنگەکڕکێ ماڵ درووستبکات و ماندووببێت لەگەڵ ئەوەدا کەسێکیش بەکاوەخۆ بۆی بەهەدەربدات. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 182