بەڕەکەت، لە نانی تەنک و ڕیسی باریکدایە.
نانی تەنک، تەنکەنان یان نانی تیریی: جۆرێک نانی کوردییە، دایکانی کورد بە پنە و تیرۆک دەیکەنەوە و بەساج دەیبرژێنن، ڕیسی باریک: بەو داوە ڕێسراوە دەوترێت کە ژنانی کورد بە تەشی دەیڕێسێ، لە کوردەواردا لە بڕێک هەویر تەنکەنان درووستبکرێت نانی زۆر تیا دەردەچێت، هەروەها لە بڕێک موو یان کوڵکی مەرەز گەر باریک بڕێسرێت، داوی زۆرتیا دەردەچێت، پەندەکە بۆ ئیشێک بەکاردێ کە بەرەکەتی زۆر تیابێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 572
Ваше мнение о предмете!