ناو: نیاز
ناوی باوک: مەحموود عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1999
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #شێخ تەویل#
$ژیاننامە$
ساڵی 1999 لە گوندی (شێخ تەویل) لەدایکبووە (ئێستا ئەم گوندە شارۆچکەیە). تا پۆلی سێی سەرەتایی لە هەمان گوند خوێندووە. دواتر گواستوویانەتەوە بۆ شاری #کەلار# و لەوێ تا پۆلی حەوتەمی خوێندووە. دواتر گواستوویانەتەوە بۆ شارۆچکەى #ڕزگاری# و تا قۆناغی زانکۆی لەوێ خوێندووە. ساڵی 2017 لە #زانکۆی گەرمیان# لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت_ بەشی زمان و ئەدەبی کوردی وەردەگیرێت و بە پلەى نایاب بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بارەى ڕۆمانەکانى د. #فەرهاد پیرباڵ#ەوە وەردەگرێت. توێژینەوەکەى بە ناوی #ئیستاتیکای شەپۆلی هۆش لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵدا# بووە. هەر چوار ساڵەکە بەشداریی (ڤیستیڤاڵی ئەدەبیی ئاران)ی کردووە و ساڵی 2021 چیرۆکی #خراپ ژیام و باش فێرنەبووم ڕوون بدوێم#، پلەى دووەمی بەدەست هێناوە. ئێستا خوێندکاری ماستەرە لە زانکۆی ڕازى بەشی زمان و ئەدەبی فارسی [1].
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 414
Ваше мнение о предмете!