برام نەبی لە دایێ، هەرگیز گریانم لۆت نایێ.
لە کۆمەڵگەی کشتوکاڵیدا خێزان گەورە و فراوانە، پیاوان زیاتر لە ژنێک دێنن، بۆ ئەوەی منداڵیان زۆربێت و فریای کاری زۆر بکەون، هەروەها هەندێک لە ژنان زیاتر لە مێردێک دەکەن، واتە: لە دوو پیاو منداڵیان دەبێت، لەو کاتەدا منداڵەکان دەبنە دایک برا، ئەو کوڕانەی لە دایکەوە بران، زۆر هەست و سۆزی خۆشەویستیان بۆیەک نییە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک کەسی نزیکم نەبێت وەک برای باوک و دایکی خۆم، لە کێشەدابێت هەرگیز دڵگران نابم و بۆی ناگریم. پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: برای لە دایە، جەواڵی کایە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 554