برنجیان نیشاندا، ماشیان دەرخوارددا.
برنج وەک خۆراکێکی سەرەکی بەراورد بە ماش خۆشتر و بەتامترە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کوڕێک بیەوێت ژن بێنێ، بۆ ئەو مەبەستە ئافرەتێکی شۆخی جوانی پیشانبدەن بەڵام لەشەوی گواستنەوەدا ئافرەتێکی تری بۆ بهێنن و فێڵی لێبکەن، لە کوردەواردا ژنخواستن نەریتە، وازهێنان لێی کارێکی نەکردەیە. واتە: بە یەکێک ئەوترێ کە ژنبێنێ، ژنێکی جوانی نیشاندەن و ژنێکی ناشرینی لێمارەکەن. بۆیە گۆڕینی بووکی جوان بە ناشرین بە بە برنج و ماش چووێنراوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 62