ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
شەوی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی (سەربەستی) ، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک لەلایەن ماڵی خەزورانی تەقەی لێکراوە بەناوی (#فەرمان عەبدولخالق ساڵح#) تەمەن (32) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی لە ئاکامدا (5) گوللەی بەرکەوتووە و زامدار بووە، دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی ناوبراو لەبەر سەختی برینەکەی گیان لەدەست دەدات.
هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەلایەن (ب. ڕ. ز.) تەقەکە ئاڕاستەی کەسی کوژراو کراوە ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 869
Ваше мнение о предмете!