ناو: تاهیر
نازناو: مامکاک
ڕۆژی لەدایکبوون: #25-01-1952#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
تاهیر تەیب جاف ناسراو بە (مامکاک) ، لە ڕۆژی 25-01-1952 لە گوندی گردەسۆری دەشتی هەولێر لە دایک بووە، لە تەمەنێکی منداڵییەوە لەلایەن باوکییەوە فێری خوێندنەوەی قورئان و پەڕتووکە عەرەبییەکان بووە. لە ساڵی 1958 لە خوێندنگای (ابن المستوفی) لە شاری هەولێر وەرگیراوە، لە ساڵی 1966 لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی دەرچووە. لە ساڵی 1979 بەشی وێژەی تەواوکردووە. لە ساڵی 1983 بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە بەشیی وەرگێڕانی، کۆلێجی ئاداب، لە زانکۆی #موسڵ# بەدەستهێنا. ئەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسە لە ساڵی 1991 تا 1993 لە تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان سەرۆکی بەشی هەواڵ سیاسەت بووە. پاشان لە ساڵی 1994 وەکوو سەرۆکی بەشی وەرگێڕان لە ڕۆژنامەی (خەبات) لە هەولێر کاری کردووە. لە ساڵی 1996 کوردستانی جێهێشتووە و هەر لە هەمان ساڵدا لەلایەن دەزگای (UNHCR) ، عومان – ئوردن، وەکوو پەنابەر ناسرا. لە ساڵی 1996 – 1998 لە عومانی پایتەختی وڵاتی ئوردن سەرنووسەری بەرنامەی کوردی ڕادیۆی (المستقبل) ی موعارەزەی ئێراقی بووە. لە ساڵی 1998 بە مەبەستی کۆچ کردن ئوردن جێدەهێلێت و بەرەو کەنەدا کۆچ دەکات. لە ساڵی 2000 - 2002 لە زانکۆی (MacMaster) لە هاڵمتن، ئۆنتێریۆ – کەنەدا دوو بڕوانەمەی لە (Postcolonial Literature – Race Studies) وەرگرتووە. لە ساڵی 2006 بڕوانامەی ماستەری لە وەرگێڕان لە زانکۆی یۆرک، کەنەدا وەرگرتووە.
$بەرهەمە چاپ کراوەکانی$
=KTML_Bold=لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی:=KTML_End=
• ئوسامە چۆن خۆی پێگەیاند، نووسینی جۆناتان ڕادڵ، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف، چاپی یەکەم 2006، چاپی دووەم 2011.
• #دە هەزارەکە#، نووسینی مایکل کێرتس فۆرد، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف، 2006.
• بەهەشتی باوکم، کوردستان، نووسینی ئێربێل سابار، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف.
• فەرهەنگی مێژووی کورد، نووسینی مایکل گەنتەر، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف.
• کۆتایی عێراق، نووسینی پیتەر گاڵبریت، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف، 2008
• #سەربردەی جوامێرێکی نەترس حەمەی پاژنە بڕاو#، نووسینی تاهیر تەیب جاف.
• کورد لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان، نووسینی ماریا خارونداکی، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف، 2011.
=KTML_Bold=لە ئینگلیزیەوە بۆ عەرەبی:=KTML_End=
• الرجلان اللذان ضما الکورد للعراق، دیڤید کۆرن، وەرگێڕانی تاهیر تەیب جاف، 2010.
[1]