بووە بە گیسکەکەی هەیاسی خاس.
پێشوان دەڵێن: سوڵتان مەحمودی غەزنەوی گیسکێک دەداتە دەست هەیاسی خاس، پێی دەڵێت: ئەم گیسکە تا لێی دەپرسمەوە، نابێت نەزیاد بکات نەکەم! هەیاس گیسکەکە کە تەویلەکەیدا دەبەستێتەوە و گورگێکیشی بەرانبەر دادەنێ، گیسکەکە هەرچەندە دەخوا قەڵەو دەبێ کە گورگەکە دەبینێ لە ترسا وەک خۆی لێدێتەوە، کاتێک سوڵتان لە گیسکەکە دەپرسێتەوە، دەبینێ نە زیادی کردووە نە کەم، بەو شێوەیە هەیاس گرەوەکە دەباتەوە. بە یەکێک ئەوترێ کە لە ترسی شتێک گەشەناکات. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 429