کانی عوبێد گوندێکی ناوچەی گەرمیانە، کەوتۆتە شارەدێی #ئاوەسپی# شارۆچکەی #کفری# .
خەڵکێکی هەژاری تێدا دەژیان و بەکشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵبوون، بەرلەوەی ئەنفال وێرانی بکات چەند جارێکی تر بەر پەلاماری دڕندانە کەوتووە و ساڵی 1987 لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی حکومەتی بەعسەوە کرایە ئامانج و بە خەستی بۆردومان کراو دەیان کەس شەهید و برینداربوون.
لە ساڵی 1988یش وەک هەموو گوندەکانی تری گەرمیان بەرشاڵاوی ئەنفال کەوت و زۆربەی هەرەزۆری دانیشتووانەکەی ئەنفالکراون.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,311