ناو: یەدی
نازناو: بەهاری زەڕ
ساڵی لەدایکبوون: 1976
شوێنی دەستبەسەرکردن: دەماوەند - ئێران
$ژیاننامە$
یەدی بەهاری زەڕ، تەمەن 47 ساڵ و چالاکی کرێکاری شاری #سنە#، و دانیشتووی شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران، لە سەرەتای مانگی 8ی ساڵی 2022 لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر دەستبەسەر دەکرێت و بە پێدانی بارمتەی 4 ملیارد تمەن بۆ ماوەیەکی کاتی و تا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد دەکرێت. لە ڕۆژی #13-03-2023# لەلایەن لقی دووی دادگای لێپرسینەوەی دەماوەند بە تۆمەتی (هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی گشتی، بێ ڕێزیکردن بە ڕێبەر، پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گرووپی دژە شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگەندە کردن لە دژی کۆماری ئیسلامی و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیست) تاوان بار دەکرێت و سزای 6 ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 391