ناونیشانی بابەت: جیاوازی کاتی نێوان شارەکان چۆن حیساب دەکرێت؟
ئامادەکردن: حسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم
پێش ئەوەی دەست بکەین بە ڕوونکردنەوەی شێوازی دۆزینەوەی جیاوازی کاتی نێوان شارەکان ، دەبێت بزانین کە گۆی زەوی بە تۆڕێکی خەیاڵی لە هێڵی درێژی داپۆشراوە کە ژمارەیان 360 هێڵی درێژییە ، و لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هێڵی گرینیچ هێڵی سەرەکیە یان هێڵی سفرە ، بەو پێیەی 180 هێڵ لە ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینیچ و 180 هێڵ تر لە ڕۆژاوای هێڵی گرینیچ ، هەموو وڵاتانی جیهان کاتەکانیان بەپێی دوورییان لە شاری گرینیچ بەپلە دەپێون ، جا ئەگەر ئەو شارە کەوتە ڕۆژهەڵاتی شاری گرینیچ جیاوازی کات زیاد دەکات بەڵام ئەگەر بکەوێتە ڕۆژاوای شاری گرینیچ ئەوە جیاوازی کاتەکان کەم دەکرێتەوە.
زەوی لە ماوەی خولانەوەی ڕۆژانەیدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا 360 هێڵی درێژی دەبڕێت واتا زەوی لە کاتی خولانەوەی 15 هێڵی درێژی بەکاتژمێرێک دەیبڕێت ، واتە هەر کاتژمێرێک یەکسانە بە 15 پلە
360 ÷ 24 = 15پلە و هەر هێڵێکی درێژی جیاوازی 4 خولەک لە کاتدا نیشان دەدات (60 خولەک ÷ 15 = 4) .
سەبارەت بە جیاوازی هێڵێکی درێژی و ئەو هێڵەی دوایی دێت 4 خولەکە ، بەپێی ئەم حیساباتەی خوارەوە
60 ÷ 4= 4خولەک
بۆیە بۆمان دەرکەوتووە کە هەر 15 هێڵێکی درێژی کاتژمێرێک دەنوێنێت ، واتە خۆر لەسەر هەر 15 هێڵێکی درێژی لە یەک کاتژمێردا هەڵدێت ، بە شێوەیەکی ڕوونتر ، هەر شارێک لەسەر ڕووی زەوی 15 هێڵ لە شارەکەی ترەوە دوورە ، پاشان جیاوازی کات لەنێوانیاندا یەک کاتژمێرە ، و ئەگەر جیاوازییەکە 30 هێڵێ درێژی بێت ، ئەوا جیاوازییەکە دەبێتە دوو کاتژمێر بۆ حیسابکردنی کاتەکانی جیهان ، بەم هەنگاوانەی خوارەوەدا تێدەپەڕین:
1- لێدەرکردنی دوو ژمارەکە ئەگەر هەردووکیان لەسەر یەک لا بن (رۆژهەڵات - ڕۆژهەڵات) (رۆژئاوا - ڕۆژاوا) .
2- کۆکردنەوەی دوو ژمارەکە ئەگەر بە دوو ئاڕاستەی جیاواز بن (ڕۆژهەڵات - ڕۆژاوا) (ڕۆژاوا - ڕۆژهەڵات) .
3- بەکارهێنانی ئەنجامەکە و لێکدانی بە ژمارە (4) . چونکە هەر هێڵێکی درێژی یەکسانە بە 4 خولەکە.
4- گۆڕینی خولەک بۆ کاتژمێر.
نموونە (1)
شاری سیدنی دەکەوێتە سەر هێڵی درێژی 150 ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینچ ، و شاری دوبەی دەکەوێتە سەر هێڵی درێژی 45 ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینچ ، جیاوازی کاتی نێوان هەردوو شارەکە حیساب بکە:
شیکار:
150 ڕۆژهەڵات - 45 ڕۆژهەڵات = 105پلە
105= 40 - 150
گۆڕینی پلە بۆ خولەک
420 = 4 x 105
گۆڕینی خولەک بۆ کاتژمێر
7 = 60 ÷ 420 واتا حەوت کاتژمێر جیاوازی کاتە لەنێوان دوبە و سدنی.
نموونە (2)
ئەگەر کات لە شاری دوبەی کە دەکەوێتە سەر هێڵی درێژی (45 پلە ی ڕۆژهەڵات) کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بێت ، ئەوا کاتژمێر چەندە لە شاری فاس لە شانشینی مەغریب سەر هێڵی درێژی (5 پلەی ڕۆژاوا)
شیکار:
کۆکردنەوەی دوو ژمارەکە چونکە دەکەونە دوو ئاڕاستەی جیاواز .
45 پلەی ڕۆژهەڵات + 5 پلەی ڕۆژاوا = 50
45 + 5 = 50پلە
گۆڕینی پلە بۆ خولەک
200 = 4 x 50
پاشان گۆڕینی خوڵەک بۆ کاتژمێر
3.3 = 60 ÷ 200
جیاوازی کات لەنێوان دوبەی و فاس 3.3 کاتژمێرە .
نموونە (3)
لە شاری نیویۆرک کە دەکەوێتە سەر هێڵی درێژی 75 پلە لە ڕۆژاوای هێڵی گرینیچ کاتژمێر چەند دەبێت ، بە زانینی ئەوەی کە کات لە لەندەن کاتژمێر 9ی بەیانییە کە دەکەوێتە سەر هێڵی گرینیچ؟
75 - 0 = 75
75 ÷ 15 = 5
پاشان ئەنجامەکە لە 9 کەم دەکەینەوە ، واتە 9 - 5 = 4
کەواتە کات لە شاری نیویۆرک کاتژمێر 4ی بەیانی دەبێت. [1]