ناونیشانی بابەت: نەخۆشی (Ménière's disease) چییە و کێشەکانی چین؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە هەڵئاوسانی لیمفی لولپێچی گوێی ناوەوە بەهۆکارێک کە تا ئێستا بە تەواوی دیاری نەکراوە، کە کەسی تووشبوو هەست بەم حاڵەتانە دەکات:-
- سەرگێژ خواردن بە جۆرێ کە هەستەکا هەمووشتەکانی دەوروبەری ئەخولێنەوە.
- بەباشی ناتوانێ لەسەر پێەکانی بوەستێت و کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات.
- دڵ تێکەڵ هاتن و ڕشانەوە.
- هەست بە پەستانێکی قووڵ و قوورس دەکات لەناو گوێیدا.
- کەمبوونەوەی هەستی بیستن.
- هەستکردن بە دەنگی گیزەگیز لەناو گوێیدا.
- ئەم نیشانانە ئەکرێت یەکیان یا دوان یا هەموویان ڕووبدات، کە لە چەند دەقەیەکەوە تا چەن کاتژمێرێک بەردەوام دەبن. ئەکرێ لە ڕۆژێکدا چەندین جار تووشی ئەو حاڵەتانە ببێتەوە هەندێ جاریش لە حەفتەیەکدا چەند جارێک.
- ئەم نەخۆشییە زاراوەیەکی تری هەیە پێی دەوترێت (Meniere Triad) کە ئاماژەیە بۆ هەرسێ نیشانە سەرەکیەکەی ئەم نەخۆشییە کە (سەرگێژخواردن و گیزەگیزی گوێی و کەمبوونەوەی هەستی بیستن)
- ئەم حاڵەتە زۆربەی جار کار لەیەک گوێ دەکات، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات هەردوو گوێیەکە دەگرێتەوە.
- ئەم نەخۆشییە زیاتر ئەوانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 20-60 ساڵدان لە منداڵدا دەگمەنە.
- بۆ بنبڕ کردنی نەخۆشییەکە تا ئێستا چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەمان نییە، بەڵام ئەتوانرێت کۆنتڕۆڵی نیشانە قوورسەکانی وەک سەگێژخواردن و هێڵنج و ڕشانەوە و کەمبوونەوەی هەستی بیستن و نیشانەکانی تر بکرێت لە ڕێگای دەرمانی تایبەتیەوە کە پزیشک دیاری دەکات. [1]