#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
ئەو کۆبوونەوە دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ ئیمارات. لە کۆبوونەوەکەدا باسی ناڕازیبوونی یەکێتی نیشتمانی لە حکومەت کراوە و سەرۆکی هەرێم جەختیکردووەتەوە، دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی هەر لەو کۆبوونەوەیە جەختی کردووەتەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت بەبێ یەکێتی واژووی گرێبەستی گازی بکات، کە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی ئەنجامبدرێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 443