ناونیشانی بابەت: ئایە شووتی بە شەرت تەندرووستە؟
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
شووتی میوەیەکی وەرزییە تامێکی خۆشی هەیەتوانای شێدارکردنی جەستەی هەیە بەرگری لە گەرما دەکات ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدای بەڵام ئەوەی تێبینیم کردەوە شەرتکردنی شوتییە کە هیچ مەرجێکی تەندرووستی تێدا نییە چونکە ئەو چەقۆیەی بەکاردێت بۆ شەرتکردنی شووتی هەموو جارێک ناشۆردرێت بەهۆی شیرینییەکەیەوە مێش بە چەقۆکەوە دەنیشێتەوە کەسەرچاوەی گواستنەوەی میکرۆب و پاشەڕۆی پیسی و بەکتریایە بۆ چەقۆکە و لە چەقۆکەوە بۆ شووتی بۆیە باشترە خۆمان بپارێزین لە شەرتکردنی شووتی. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 187
Ваше мнение о предмете!