حیز و ئازا پێکهاتن، هەردوو وەک یەک دەرهاتن.
کەسایەتییەکانی ناو کۆمەڵگە هەمیشە دابەشدەبن بۆ کەسانی بوێر و ئازا کەلەسەر ماف و داوای خۆیان یان هەندێکجار مافی گشتیی دێنە دەنگ، هەروەها کەسانی ترسنۆک و خۆبەکەمزان چەندە بێمافییان پێبکرێت، پێی ڕازین، پەندەکە مەبەستی ئەوەیە کە کەسی ئازا و بوێر گەر ببێتە هاودەم و هاوڕێی کەسی ترسنۆک، لە کۆتاییدا وەک یەکیان لێدێت، کورد وتەنی: دووگا لە دۆڵێ ڕەنگی یەک نەگرن، خووی یەک دەگرن.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 503
Ваше мнение о предмете!