چل کۆچەبارم، بۆ یارم، چەنی دیاربۆ.
کۆچەبار: ئاوارە و دەربەدەر (فەرهەنگی کانی) چەنی دیاربۆ: لێمەوە دیاربێ، ئەم پەندەک هی ناوچەی هەجیجە، ناوچەیەکی شاخاوی سەختە و دانەوێڵەی کەم لێدەچێنرێت، خەڵکەکەی خەریکی باخ و ئاژەڵدارەین، هەموو پێویستییەکانی ڕۆژانەیان لەناوخۆدا درووستدەکەن، زیادەکەی دەبەن لە دەرەوەی ناوچەکە سەودای پێوەدەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە لاو گەر بیەوێت ژن بخوازێت پێشەکی دەبێت کۆڵبدات بەکۆلیا و بچێت کاسپی بکات و دەربەدەری بچێژێت، لەگەڵ ئەوەدا زووزوو خۆی پیشانی یارەکەی بدات، هەر لاوێک نەتوانێ باش سەودابکات، ژنی نادەنێ. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 906