ناو: جەمیل
نازناو: جەمیل پاشا
ناوی باوک: بەحری
ساڵی لەدایکبوون: 1892
ڕۆژی کۆچی دوایی: 25ی ئایاری 1967
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
شوێنی کۆچی دوایی: حەلەب
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی جەمیل بەحری کونە پاشایە، خەڵکی هۆبکای سەر بە ناوچەی عفرینە لە ڕۆژاوای کوردستان، جەمیل پاشا ساڵی 1892 لە شاری حەلەب هاتۆتە دنیاوە، بە منداڵی بابی ژینئاوایی کردووە و باپیری گرتوویەتە خۆیی، دوای خوێندن لە ئەکادیمیای دەریایی عوسمانی بووە بە ئەفسەر و دواتر پەیوەندی بە کۆلێژی مافەوە دەکات، دوای تەواوکردنی خوێندن پەیوەندی بە سووپای عوسمانییەوە دەکات و دەبێت بە ئەفسەر.
جەمیل پاشا ڕۆژی 25 ئایاری ساڵی 1967 لە شاری حەلەب کۆچی دوایی کردووە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 314
Ваше мнение о предмете!