حکوومەتى ئێراقى بڕیاریداوە مووچەى مانگى نیسانى ساڵی 2023 فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەشێوەى قەرز و سولفە بنێرێت و لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى ئێراقیش ئەو پرسە تاوتوێ دەکرێت.
دواى ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى کوردستان بۆ ماوەى نزیکەى مانگێک. حکومەتی ئێراق ڕێگە چارەیەکی یاسایی بۆ ناردنى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەدۆزێتەوە.
ناردنی سولفەیەک بۆ هەرێم بەشێوەی قەرزە، تاوەکوو بودجەى ئێراق پەسەند دەکرێت. دوای پەسەندکردنی بودجەی ئێراق ئەو پارەیە و 400 ملیار دینارەکەی مانگی ڕابردوو لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 354