خۆڵ و دۆیان کردبوو بەرسیا، سواری کەرێکی کۆڵیانکردبوو، کەچی ئەیوت: بکەوم ئابڕووم ئەچێ.
خۆڵ و دۆ کردن بەسەردا: لە کوردەواردا نەریت وایە هەر کەسێک کارێک یان ڕەفتارێکی ناجۆر و نەشیاو ئەنجامبدات کە دووربێت لە بەها نەریتییەکان خۆڵ و دۆی دەکەن بەسەردا و بەرووپشت سواری کەرێکی دەکەن و شاربەدەری دەکەن، پەندەکە بە ناکەسێک ئەوترێت کورد وتەنی پەتپەتییەکی وایان پێکردبێت، ڕسواو و تڕۆبووبێت، کەچی بەسەرخۆی نەهێنێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 574