دوای هێرشی عەرەبە هاوردەکان بۆ سەر جووتیارانی #پەلکانە#، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەتوندی پەلاماردانی کوردانی پەڵکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگای ترس و تۆقاندنەوە سەرکۆنە دەکەین.
لای خۆشیانەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایانگەیاند: دەست درێژی بۆ سەر خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە قبووڵکراو نییە، بۆیە هەر هێرشێک بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە بەبێ وەڵامی توند نامێنێتەوە.
سوپاسی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و پەیامی پێشمەرگە دەکەین، کە بوونە هۆی وەستاندنی پەلامار و هەڕەشەی عەرەبە هاوردەکان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 432