چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ئێراقی و هەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوەتەوە گوایە کۆتاییی هەفتەی ڕابردوو بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا داوایەکی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ئێراقی فیدراڵی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی گرێیەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان!
لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کە سەرلەبەری هەواڵەکە هەڵبەستراو و دوورە لە ڕاستی. نە هیچ کۆبوونەوە و داوایەکی وا کراوە، نە هیچ ناڕوونی و شاراوەیی لە گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا هەیە. [1]
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
#15-05-2023#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 316