دەستم لە هەویرە، هەر ئەوەندەم بیرە.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: ژنێک مێردی زۆر کردبوو، لێیان پرسی، چەند جار شووت کردووە؟ وتی: پێنج و پێنج و پێنجی تریش، حەسەن قامیش، عەوڵا بێ ڕیش، باوکی منداڵەکان و پێنجی تریش! دەستم لە هەویرە، هەر ئەوەندەم لەبیرە. پەندەکە مەبەستی لە شتێکە لە مرۆڤ بیری بچێتەوە و هەموو دەمێک لەبیری نەبێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 268