پیرێژنێ دۆ لێ ڕژاو
دۆ، دوای ئەوەی ماست و ئاو لە مەشکەی دەژەنرێت و کەرەی لێ درووست دەکرێت، چەوری ماستەکە دەبێتە کەرە و ئاوەکە و ئاوی ماستەکە دەبێتە دۆ کە ترش و مزرە و خواردنەوەیەکی زۆر بەتام و خۆشە، ئه و دۆیە بە زەحمەت بەرهەم هاتووە ئەگەر بڕژێت زیانێکی گەورەیە لە خاوەنەکەی دەکەوێت، ئینجا ئەگەر پیرەژنێکی داماویش بێت دەبێت حاڵی چۆن بێت دوای ئەو زیان لێ کەوتنە، بۆیە ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و لەڕووی سوکییەوە به یەکێک یان کەسێک کە بۆ زەرەر و زیانێک زۆر خەمبار بێت و پێوەی دیار بێت دەڵێن: دەڵێی پیرەژنی دۆ لێ ڕژاوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 751