#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەت نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکرات تێکبچێتەوە، بەهۆی گرژییەکانی پەڕڵەمان.
قوباد تاڵەبانی و #بافڵ تاڵەبانی#، لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەڕڵەمانتارانی حیزبەکەی لە پەڕڵەمانی کوردستان، کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخەکەیان کردووە کە لە پەڕڵەمان ڕوویدا.
قوباد تاڵەبانی، نایەوێت ئەو دۆخەی لە پەڕڵەمان لەنێوان پارتی و یەکێتی ڕوویدا، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوولا هەبێت، کە ماوەیەکە ئاسایی بووەتەوە و دەیەوێت چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخە بدۆزێتەوە، کە لە پەڕڵەمان ڕوویداوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 381
Ваше мнение о предмете!